
ئهڵمانیا.. له ژێر سهرپهرشتی سهرۆك بارزانی كۆنگرهی فیدراسیۆنی نێودهوڵهتیی زمانی كوردی بهڕێوهدهچێت
لە ژێر سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، یەکەمین کۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی لە وڵاتی ئەڵمانیا دەست پێ دەکات. کۆنگرەکە بە ئامادەبوونی شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و ئەنستیتۆی کورد لە پاریس و لەندەن بەڕێوە دەچێت.
قەهرەمان عوسمان، بەڕێوەبەری نووسینگەی شیفا بارزانی (سەرپەرشتیاری گشتیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی) ڕایگەیاند: “کۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی بە بەشداریی نوێنەری سی و پێنج قوتابخانە لە سەرتاسەری جیهان و سەد و هەشت ئەندامی فیدراسیۆنەکە کە پێکهاتوون لە مامۆستایان، پسپۆڕانی زمانەوانی و کەسایەتییە ئەکادیمییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و هەروەها نوێنەری لایەنە سیاسییە کوردییەکان و ئەندام پەرلەمان و کەسایەتییە سیاسییەکانی وڵاتی ئەڵمانیا، بەڕێوە دەچێت”.
قەهرەمان عوسمان ئاماژەی بەوەش کرد: “کۆنگرەکە بۆ هەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێ بۆ سەرپەرشتیی فیدراسیۆن و دانانی نەخشەڕێگایەک بۆ فیدراسیۆنەکە دەبێت، بۆ ئەوەی کارەکانیان لە داهاتوودا ڕێک بخەن”.
جێی باسە ئەم فیدراسیۆنە لە ساڵی 2024ـهوه بە پاڵپشتی و پشتیوانیی سەرۆک بارزانی دامەزراوە و لەژێر چەتری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کار دەکات؛ ئامانجی سەرەکییشی پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردییە لە دەرەوەی وڵات.