
گەورەترین پارکی گەشتیاری لە شەقڵاوە دروست دەکرێت
بڕیارە گەورەترین پارکی گەشتیاری لە شەقڵاوە دروست بکرێت و، قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژە گرنگە لە ماوەی دوو مانگدا تەواو دەکرێت.
ڕێکان حەسەن، سەرۆکی شارەوانی شەقڵاوە، مژدەی دروستکردنی گەورەترین پارکی گەشتیاریی بە ناوی سۆرک لە شەقڵاوە ڕاگەیاند، کە ڕووبەرەکەی 40 دۆنمە و، قۆناغی یەکەمی 18 دۆنم دەبێت.
گوتیشی:” قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژە گرنگە لە ماوەی دوو مانگدا تەواو دەکرێت، بەمەش ڕێژەی سەوزایی زیاد دەکات و گەشتوگوزار دەبووژێنێتەوە.