سیناتۆرێكی ئه‌مریكی:ئه‌سه‌د وه‌كو وه‌حش هاووڵاتیان سه‌رده‌برێت
خواكوڕك
سیناتۆرێكی ئەمریكی هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر سوریا ڕاگەیاند: پشتیوانی له گورزی وه‌شاندنی مووشه‌ك ده‌كه‌ین له لایه‌ن سه‌رۆك (ترامپ)ه‌وه بۆ سه‌ر سوریا، پێویسته كار بۆ لابردنی ئه‌سه‌د و كۆتاپێهێنانی داعش بكه‌ین.
(جۆن مەكین) سیناتۆری ئەمریكی و یه‌كیك له سه‌ركرده گه‌وره‌كانی حزبی كۆمارییەكان له ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرسی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له سوریا رایگه‌یاندوه” لەبەرامبەر بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لەلایەن ڕژێمی سوریا كە بووە هۆی كوشتنی ژن و منداڵ، پشتیوانی هێرشەكەی دۆناڵد ترەمپ دەكەین بۆ سەر سوریا، پیویسته ئه‌سه‌د و داعش پیكه‌وه له‌ناوبه‌رین.
مه‌كین گوتوشیه‌تی” بەشار ئەسەد پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەكانی مامەڵەی كردووە بە شێوەكی وەحشیگەرانە هاوڵاتیان سەردەبڕێت، ئیمه‌ش له ئەمریكا كار بۆ لابردنی بەشار ئەسەد لەگەڵ كۆتای پێهێنانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌كه‌ین.