
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان پێداوی
سەرۆک بارزانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان پێداوی دەردەبڕێت، هاوکات پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی؛
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (عەبدولڕەحمان پێداوی)ـیمان پێ گەییشت.
خوالێخۆشبوو عەبدولڕەحمان پێداوی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر، دوای دەرچوونی لە کۆلیژی سەربازیی پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کرد و، فەرماندەیەکی کاریگەر و لێهاتووی شۆڕشی ئەیلوول بوو. هەروەها لە ساڵی 1976 ئەندامی سەرکردایەتیی کاتی و دواتر کادیرێکی چالاک و دڵسۆزی شۆڕشی گوڵان بوو.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو عەبدولڕەحمان پێداوی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
2ی تەممووزی 2026