مەسرور بارزانی پیرۆزبایی یادى 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بە بۆنەی یادی 250 ساڵەی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاو کردووەتەوە.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: “پیرۆزبایی لە گەلی ئەمریکا دەکەین بەبۆنەی ئەم یادە مێژووییە و تێپەڕبوونی 250 ساڵ بەسەر واژۆکردنی بەیاننامەی سەربەخۆییاندا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، “هاوبەشیی ستراتیژی و دۆستایەتیمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەرز دەنرخێنین.”

مەسرور بارزانی دەشڵێت: شانازی بە مێژووی هاوکاری و کارە هاوبەشەکانمان لە تێکشکاندنی تیرۆر دەکەین و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بەهێزکردنی هاوبەشییەکەمانین بۆ نەوەکانی داهاتوو.”

Back to top button