پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر جیهان كۆده‌كه‌نه‌وه
پارتی و یه‌كێتی له سه‌ر ئاستێكی باڵا كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ بەرپرسانی حکوومی و کۆنسووڵی وڵاتان لە ھەرێم ئه‌نجامده‌ده‌ن له هه‌ولێر.
راگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: لەبارەی ریفراندۆم و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، کۆبوونەوەیەکی گرینگ لەسەر ئاستی باڵا لە ھەولێر ئەنجام دەدرێت.
(عەبدالخالق محه‌مەد) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “كۆبوونه‌وه‌كه بۆ خستنەڕووی دواپەرەسەندنهكانه سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان ھەرێم و بەغدا و پرسی ریفراندۆم، کۆبوونەوەیەکی گرینگ ده‌بێت كه لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا له هه‌ولێر بەرێوە دەچێت.”
به‌رپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە زیاتر گوتی”بڕیاره کۆبوونەوەكه دوا نیوەڕۆ سه‌عات 2:30 خوله‌كی ئەمڕۆ یەکشەممە ئه‌نجامبدرێت به ریكخه‌ری (پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیی نشتیمانیی كوردستان) پێكه‌وه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، بەرپرسانی حکوومی و کۆنسووڵی وڵاتان لە ھەرێم بەشداریی تێدا دەکەن.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌م كۆبونه‌وه‌ش درێژه پێده‌ری كۆبونه‌وه‌كانی تری پارتی و یه‌كێتین كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌ن و حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان و عێراق به‌ئه‌نجامیان گه‌یاند له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان.