
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان گەیشت و، دابەش دەکرێت
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕایدەگەیێنێت:” هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی (5)ی 2026 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکە و وادەی دابەشکردنیشی دیاریکرا.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای گەیشتنی هاوکارییەکە، لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) دەستی بە ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان کردووە بەمەبەستی ئامادەکردنی لیستەکان.
بەپێی ڕاگەیاندراوە فەرمییەکە، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 6ی تەمووزی 2026، بە شێوەیەکی فەرمی دەست بە دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دەکرێت.