
وەزارەتی پەروەردە ڕێکارەکانی وەرگرتنی قوتابیانی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 ڕاگەیاند
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی گشتاندنی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و خوێندنی كوردی لە كەركووك كردووە، تێیدا ڕێكارەكانی وەرگرتنی منداڵان و قوتابییانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن له باخچهی ساوایان و قوتابخانهكان دیاری كردووه.
له گشتاندنهكهی وهزارهتی پهروهرده هاتووه: بۆ بەرژەوەندیی گشتی و لەپێناو ئاسانكاریی تۆماركردن، پێویستە گشت دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكان ڕەچاوی ئەم ڕێكارانە بكەن كە هەمان ڕێكارەكانی ساڵی خوێندنی 2025-2026 جێبەجێ دەكرێت.
وەرگرتن لە باخچەی حكومی:
1- قۆناغی یەكەم: بۆ ئەو منداڵانەیە ڕۆژی لەدایكبوونیان لەنێوان 1ی 1ی 2022 تا 31ی 12ی 2022 بێت.
2- قۆناغی دووەم: بۆ ئەو منداڵانەیە ڕۆژی لەدایكبوونیان لەنێوان 1ی 1ی 2021 تا 31ی 12ی 2021 بێت.
3- پۆلی یەكەمی بنەڕەتی: قوتابیانی لەدایكبووانی 1ی 1ی 2020 تا 31ی 12ی 2020.
4- پرۆسەكانی وەرگرتن لە باخچەی منداڵان و پۆلی یەكەمی بنەڕەتی و جیاكردنەوەی قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆیەم بەنۆرە بۆ قۆناغی ئامادەیی لە ڕێكەوتی 15ی 7ی 2026 دەست پێ دەكات تا ڕێكەوتی 19ی 8ی 2026.
5- پێویستە تا ڕێكەوتی 30ی 8ی 2026 گشت هۆبەكانی پۆلەكان جیا كرابێتەوە و ناوی گشت منداڵان و قوتابیان و خوێندكاران لە سیستمی (E-parwarda) تۆمار كرابن، 6ی 9ی 2026 دوا مۆڵەتە بۆ دابەشكردنی بەشەوانەی مامۆستایان و تۆماركردنی خشتەی بەشەوانە لە سیستم.
6- وەرگرتن لە پەیمانگەكان بەگوێرەی ڕێنوێنییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەیمانگەكان، دەبێت جگه لە پەیمانگاكانی پیشەیی سیستمی ئینگلیزی كە پێشكەشكردن بە شێوازی ئەلیكترۆنی دەبێت.