پارێزگای هەولێر: پڕۆژەی ڕێگای (کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل) نزیكە لە تەواوبوون

پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگای ( کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل ) كە بە فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەست بە جێبەحێكردنی كراوە.، قۆناغی زۆر باشی بڕیوە.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە:” ئەم پڕۆژە نیشتمانییە گرنگە لە چوارچێوەی دیدگا و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ڕێگەوبانەکان جێبەجێ دەکرێت، تا ئێستا کارەکانی بە سەرکەوتوویی تەواو بووە و پێش وادەی دیاریکراوی خۆی بەرەو کۆتایی دەچێت.

• گوژمەی پڕۆژەکە: بڕی 95 ملیار دیناری عێراقی بۆ تەرخانکراوە.

• کۆمپانیای جێبەجێکار: پڕۆژەکە بە ڕێنوێنی سەرۆکی حکومەت بە تەواوی لەلایەن هێزی کاری خۆماڵی و ئەندازیارانی ناوخۆیی (کۆمپانیا نیشتمانییەکان) بە کوالێتییەکی بەرز و جیهانی جێبەجێ دەکرێت.

-دروستکردنی ڕێگایەکی خێرای دوو ساید بە درێژی 10 کیلۆمەتر.

• پڕۆژەکە تەواوکردنی هەردوو تونێلی ستراتیژیی میراوە و ماوەران لەخۆدەگرێت.

-سێ ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی مۆدێرن بەپێی ستانداردی جیهانی دروست کراون.

Back to top button