ڕاگەیاندنی پارتی بۆ شاسوار عەبدولواحید: ڕەفتارەکانت ڕەنگدانەوەی دەروونشێواوی خۆتە و شایستەی وەڵامدانەوە نی

هۆبەی بەدواداچوونی میدیایی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەڵامێکی توند و فەرمی ئاراستەی شاسوار عەبدولواحید، دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە لێدوان و ڕەفتارەکانی ناوبراو، تەنها گوزارشت لە بچووکیی کەسایەتیی خۆی دەکەن.

دەقی بروسکە وەڵامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی:

بروسکە وەڵامێک بۆ شاسوار

لێدوان و ڕەفتارەکانی شاسوار عەبدولواحید ڕەنگدانەوەی بچوک و سووک بینینی کەسایەتیی خۆیەتی.

هەرکەسێک تۆزقاڵێک نرخ بۆ خەڵکێک دابنێت، کە ئیشی لەگەڵ دەکەن و ڕێز قایل بێت، ئەوا ئەوەندە نزم قسە ناکات و بەم ڕەفتارانە ئیحراجیان ناکات و کورتان لەخۆی ناکا !!…

کەسێک کە خاوەنی ئەم قسە و ڕەفتارانە بێت ئەوەندە بە بچوک و دەروون شێواوی دەبینین، کە شایستەی وەڵامدانەوە نییە.

هۆبەی بەدواداچوونی میدیایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

2026/7/5

Back to top button