گۆڕانکاری لە شێوازی پەیوەندیکردن بە یەکەکانی چاککردنەوەی کارەبا ڕاگەیاندرا

پڕۆژەی ڕووناکی بۆ پێدانی کارەبای نیشتمانی، ئاگادارییەک ئاڕاستەی سەرجەم هاوڵاتیان دەکات سەبارەت بە گۆڕانکاری لە شێوازی پەیوەندیکردن بە یەکەکانی چاککردنەوەی کارەبا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هاووڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کە ژمارەی پەیوەندیی تایبەت بە یەکەی چاککردنەوەی ناوچەکەتان لەمەودوا بەردەست نابێت. لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک یان پچڕانی کارەبا، پێویستە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی ڕووناکی لە ڕێگەی هێڵی گەرمی (1992)ـەوە بکەن.”

پڕۆژەی ڕووناکی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان کە دوای پەیوەندیکردنیان بە هێڵی 1992، سەنتەری خزمەتگوزاری بە خێراترین کات ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە یەکەی چاککردنەوەی ناوچەکەوە دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

Back to top button