بەبڕیاری مەسرور بارزانی لێخۆشبوونی نوێ ڕاگەیاندرا

مەسرور بارزانی بڕیاریدا و، هەر وەبەرهێنەرێک لە ناوچە کەمگەشەسەندووەکان پڕۆژە جێبەجێ بکات لێخۆشبوونی بۆ دەکرێت.

د. هەڤاڵ سدیق بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک ڕایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر وەبەرهێنەرێک پڕۆژە لە ناوچە کەمگەشەسەندووەکان جێبەجێ بکات ئاسانکاری تەواوی بۆ دەکرێت و هەروەها لێخۆشبوونی لە کرێی خزمەتگوزارییەکان بۆ دەکرێت.

دەشڵێت: ژمارەیەک وەبەرهێنەر ئامادەییان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە لەو ناوچانە دەربڕیوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت

ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەیەکیان پێکهێناوە کە چەندین لایەن تێدا ئەندامن و ژمارەیەک ناوچەیان وەک ناوچەی کەمگشەسەندوو دەستنیشان کردووە لەوانە؛ قەزاکانی ئاکرێ، ئامێدی، شێخان، بەردەڕەش و هەروەها شارەدێکانی مانگێش و خانکێ.

زیاتر گوتیشی، وەبەرهێنەر هەر پڕۆژەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات لەو سنوورانە جێبەجێ بکات لێخۆشبوونی لە کرێی خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو و کارەبا و چەندین خزمەتگوزاری دیکە بۆ دەکرێت.

Back to top button