په‌كه‌كه داعش ئاسا كوردانی ئێزیدی لای خۆی ده‌هێڵێته‌وه پاش رزگاربوونیان

خواكوڕك
بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان رایگه‌یاند:په‌كه‌كه رێگره له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كورده ئێزیدیانه‌ی كه رزگار ده‌كرێن له رۆژئاوای كوردستان و هه‌ر رزگاربوویه‌ك ده‌بێت 20 رۆژبمێنێته‌وه له بن ده‌ستی په‌كه‌كه.
(حوسێن قایدی) بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی بن ده‌ستی داعش ڕاگەیاندوه ”تا ئێستا به هاوكاری هیزه‌كانی پارێزگای دهۆك 2950 هاولاتی كوردی ئیزیدی رزگار بكه‌ین له چنگی تیرۆریستانی داعش،به‌ڵام مایه‌یی دڵگرانیمانه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له رۆژئاوا رزگاریان ده‌كه‌ین په‌كه‌كه رێ‌یان لی ده‌گری و ناهێڵێت بگه‌ڕێنه‌وه باشوری كوردستان، ئه‌مه‌ش ته‌نها له پێناو ئه‌وه‌ی بلێن ئیمه ئه‌وانه‌مان ئازادكردووه و رزگاركه‌ری ئه‌وانین.
قایدی زیاتر گوتی” ئه‌وانه‌ی ئازاد ده‌كرین له رووی ده‌روونیه‌وه كێشه‌یان بۆ درووست بووه بۆیه گرنگه به زوویی بگه‌ڕێندرینه‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی باری دروونیان ئارام بێ و له كێشه‌ی گه‌وره و نه‌خۆشی به دووربن، بۆیه ئومێد ده‌كه‌ین په‌كه‌كه واز له‌و ره‌فتاره نامرۆڤانه‌یه بهێنێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه به چالاكی خۆیان حیساب بكرێت.
به پێی زانیاریه‌كان تا ئێستاش نزیك 3400 هاوولاتی ئیزیدی له‌ده‌ستی داعش ماون له عێراق و سوریا.