
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی ڕاگەیاند
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی ڕاگەیاند؛ دابەشکردنی مووچە چوارشەممە دەستپێدەکات
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٦ دەستپێدەکات و لە ڕۆژی شەممە، ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٦ کۆتایی پێدێت.
وەزارەتی دارایی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی گەیشتنی تەمویلی مووچە لە کۆتایی دەوامی فەرمیدا، نەتوانراوە پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق وەربگیرێت.
سەرباری ئەوەی سبەی سێشەممە لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە کە سبەی دەست بە ڕێکارەکانی وەرگرتنی پارەکە و گواستنەوەی بۆ بانکەکان، پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش، سەرجەم بانک و گەنجینەکان لە ئامادەکاری تەواودا دەبن تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
