
گەورەترین پڕۆژەی تەلەفریک لە دهۆک جێبەجێ دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک ڕایگەیاند، لە بەردەوامیی هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم بۆ ئاوەدانی و پێشخستنی کەرتی گەشتیاری، پڕۆژەی تەلەفریکی چیای گارە لە سەرسنک جێبەجێ دەکرێت.
دەشڵێت:” پڕۆژەکە لە لایەن کۆمپانیایەکی نەمسایی بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای “یوبی هۆڵدینگ”ی خۆماڵی جێبەجێ دەکرێت، کە تێچووەکەی 25 ملیۆن دۆلارە و بڕیارە لە دوو قۆناغی سەرەکیدا کارەکانی تەواو بکرێن:
قۆناغی یەکەم (لەماوەی ساڵێکدا): وێستگەیەک لە ناو سەرسنک دادەنرێت و تەلەفریکەکە دەچێتە سەر چیای گارە.
قۆناغی دووەم (لەماوەی 20 مانگدا): هێڵی تەلەفریکەکە لە چیای گارەوە درێژ دەکرێتەوە بۆ سێ ئەشکەوتەکەی سەرێی گارە.