ترەمپ: لە جەنگی ئێران سەردەکەوین 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نوێترین لێدوانیدا جەختی لە سەرکەوتنی وڵاتەکەی لە بەرامبەر ئێران کردەوە و هاوکات ئاشکرای کرد کە پەکین لە دەستوەردان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تێوەگلاوە.

سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە پێشهاتە سەربازییەکان و گرژییەکانی ئێستا ڕایگەیاند، بەمزووانە ئەنجامی کۆتایی جەنگی ئێران دەردەکەوێت. ناوبراو بە متمانەوە دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی لەو جەنگەدا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ پەنجەی تۆمەتی بۆ وڵاتی چین درێژ کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەو وڵاتە لە دەستوەردانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تێوەگلاوە. لە کۆتاییشدا شانازی بە پێگە و هێزی وڵاتەکەیەوە کرد و ڕایگەیاند: “ئێمە باشترین دەوڵەتی جیهانین.”

 

#xwakurk #خواکوڕک

Back to top button