لەبارەی چاكسازی بارزانی چەند نهێنیەك ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
ئەندامی دەستەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی د. محه‌مه‌د رێكانی، له دیمانەیەك لەگەڵ رۆژنامەی باس چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات.
رێكانی ده‌ڵێت، کەیس و بابەتی جۆراوجۆر لەلایەن سەرۆکایەتیی ھەرێم ئاراستەیان کراوە و زۆربەی ئەو دۆسیانە لەسەر زێدەڕۆییکردنە لەسەر موڵکی حکوومەت و زەویی کشتوکاڵی: کەیسەکان جۆراوجۆرن، لە یەک بابەت لەوانەیە ٢٠ کەیس ھەبێت، ئێمە سکاڵای جۆراوجۆرمان تۆمار کردووە، بۆ نموونە لەسەر دۆسیەی زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی چەندین سکاڵامان تۆمار کردووە، دۆسیە ھەیە زیاتر لە ١٠ نووسراومان بۆ لایەنە پێوەندیدارەکان کردووە بۆ ئەوەی بەڵگەی زیاترمان دەست بکەوێت.
له‌درێژه‌ی گفتوگۆكه هاتووه: کەسی باڵا و خاوەن نفوز و دەستڕۆیشتوو لە دۆسیە چاکسازییەکانی بارزانیدا ھەن و داواکاری گشتیش دەستکراوەیە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە و ئەنجامیشمان داوە.
له‌باره‌ی جددیه‌تی بارزانی پێیوایه: ئەوەی تاوەکو ئێستا دەیبینم لە لایەن سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بەجدی گرنگی بەو دۆسیانەی چاکسازی دراوە و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت، ئەوەی ماوەتەوە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگایە کە پێویستی بە پشتگیری و ئیرادەیەکی زۆر بەھێز دەبێت.
رێكانی ئاماژه به گرنگی پشگیری له به‌گه‌یاندنی وه‌ها كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی به دادگا ده‌كات و ده‌ڵێت: زۆر گرنگە لە ھەموو پرۆسەیەکی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، ئیرادەیەکی سیاسی ھەبێت بۆ پشتگیرکردنی داواکاری گشتی و دادگاکان، ئیرادەیەکی سیاسی لە لایەن سەرۆکایەتیی ھەرێم ھەیە بۆ ئەو بابەتە، ئەوەی ماوەتەوە قۆناخەکانی تری کاری دادگاکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکانە، کە ئەویش پێویستی بە ئیرادەیەکی بەھێزی سیاسی دەبێت”.
له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌ن بۆ كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: بەپێی یاسا ھەرکات ترس ھەبێت تۆمەتبارێک بڕواتە دەرەوەی وڵات و نەگەڕێتەوە، ئەوا گەشتکردنی لێ قەدەخە دەکرێت، ئەوەش کارێکی یاساییە و بۆ بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکانە.
شایانی باسە پار ساڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی خسته‌به‌رده‌م حكومه‌ت و بڕیاری ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك چاكسازی بنچینه‌یی له موڵك و زه‌وی و زاری گشتی راگه‌یاند.