دواین زانیاری لەبارەی تەقینەوەكەی میسر

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەكان ئەمرۆ 9ی 4ی 2017 تەقینەوەیەكی خوێناوی لە كڵێسای ماری جرجس لەشاری تەنتا لەپارێزگایەكی باكووری رۆژئاوای مسر روویداوە و بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانیش تا ئێستا نزیکەی ٢٠ کەس کوژراون”.

دەزگا ئەمنیەكانی میسر رایانگەیاندووە، تەقینەوەکە لەكاتی بەڕێوەچوونی مەراسمێكی ئاینی مەسیحیدا کە بە ڕۆژی ساعە ناودەبرێت ڕوویداوە  بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تەقینەوەكە لەڕێگەی بۆمبی چێندراوە ئەنجامدراوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن”.

 

شایانی باسە، لە میسر، هاوشێوەی وڵاتانی سووریا، عێراق و لوبنان، هاووڵاتییە مەسیحییەکان بەردەوام رووبەڕووی دەستدرێژیکردن و سووتاندنی کڵێساکانیان دەبنەوە و دوایین هێرشیش، بەر لەم هێرشەی ئەمڕۆ، بریتی بوو لە تەقینەوەیەک لە کڵێسایەکی قیبتییەکان، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 22 کەس و برینداربوونی 30ی دیکە”.

 

 

Back to top button