
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ: لە هێرشەکانی سەر زڕگوێز 8 پێشمەرگەمان شەهید بوون
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، بەهۆی ئەو هێرشانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کراونەتە سەر بارەگاکانیان لە ناوچەی زڕگوێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی، زیانی گیانیی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمەڵە، لە ئەنجامی هێرشە چڕەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، 8 پێشمەرگەیان شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەی پێشمەرگەکانیشیان بریندار بوون.