حکومەتی هەرێمی کوردستان: هێرشەکانی ئێران بێ پاساون و سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدەن

لە ڕاگەیاندراوێکدا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە توندی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان شەرمەزار کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەی، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هاتووە: “هێرشە بێ پاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین.”

حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریداوە کە بەردەوامیی ئەم جۆرە هێرشانە، “سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات” و داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا، داوا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکاریانە دابنێن.

Back to top button