
ناوی جێگرهوهكانی ساڵی 2026 وهكوو دهرچوونی بۆ حهج ههژمار كران
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی ئەو هاووڵاتیانە دەرکرد، پێشتر ناویان وەک جێگرەوە بۆ پرۆسەی حەج گەڕابووەوە .
کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “هەر هاووڵاتییەک ساڵی رابردوو نامەی بۆ گەڕابێتەوە یان لە ناو سیستمدا ناوی وەک جێگرەوە هاتبێت، ئەوا بۆ ساڵی داهاتوو بە فەرمانی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە دەرچوو هەژمار کراون.”
گوتیشی: “بە فەرمانی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ناوی هەموو ئەو جێگرەوانە وەک دەرچوو چەسپێنراوە و بۆ ساڵانی داهاتوو 2026 و 2027 بەشداری پرۆسەی حەج دەکەن، بۆیە پێویست ناکات جارێکی دیکە ناوی خۆیان تۆمار بکەنەوە.”
کاروان ستونی ئاشکرای کرد: “لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە راییکردنی مامەڵەی ئەو کەسانە دەکەین کە ناویان لە لیستی جێگرەوە یان یەدەگدا هاتووەتەوە، تاوەکو رێکارەکان بۆ گەشتی حەج تەواو بکەن.”