سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی بریتانیا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 26ی تەمووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەندرو بیزلی کونسوڵی گشتی بریتانیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتی بریتانیا کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و بۆ مالئاواییکردن سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک بارزانی و خەلکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند کە هەمیشە پاڵپشتیان بوونە لە ئەرک و کارەکەیدا و جەختی لە گرنگی بەردەوامی و پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان بریتانیا و هەرێمی کوردستان کردەوە. هەروەها هیوای سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی بەردەوامی بۆ هەرێمی کوردستان خواست.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی کونسوڵی گشتی بریتانیای لە هەولێر کرد بۆ ئەرکەکانی لە ماوەی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا، هەروەها سەرۆک بارزانی جەختی لەو پەیوەندییە مێژوویانە کردەوە کە لە نێوان گەلی کوردستان و بریتانیا هەبووە و سوپاس و پێزانینی بۆ گەل و حکومەتی بریتانیا هەبوو لەمەڕ هەڵوێستە مێژووییەکانیان بەرانبەر گەلی کوردستان.

باردودۆخی سیاسی ناوچەکە و دواپێشهات و ئالنگارییەکان تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.

Back to top button