
ناونووسین بۆ پڕۆسهی حهج کۆتایی دێت
پرۆسەی ناونووسین بۆ حەجی ئەمساڵ بەردەوامە و تا 5ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 45 هەزار داواکاری لەلایەن هاووڵاتییانەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تۆمار کراون، پرۆسەکەش لە سەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.
گوتیشی: ڕۆژی چوارشەممە، 5ـی 8ـی 2026 کاتژمێر 12:00ـی شەو، دوا مۆڵەتە بۆ ناونووسین. داواش لە هاووڵاتییان دەکات، تاوەکو کاتی دیاریکراو ناوی خۆیان تۆمار بکەن، چونکە ئەم ماوەیە بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە.