ئێران هەوڵی لەناو بردنی كشتوكاڵی كوردستان دەدات

خواكوڕك 

لە شارۆچكەی پێنجووین سەر سنوری ئێران و كوردستان،  كولەیەكی زۆر پەیدا بووە، كە رێژەكە ئەوەندەی گەڵای ڕووەكەكانە و بۆ ئەو مەبەستەش،دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە 8ى 4ى 2017 ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵیی پەرلەمانی كوردستان و قائیمقامی پێنجوێن و بەرپرسانی كشتوكاڵی ناوچەكە، لە دیوانی شاره‌دێی ناڵپارێز لەگەڵ جووتیاران كۆبونەوە، جێگری سەرۆكی لێژنەی كشتوكاڵی كوردستانیش هۆشداری دەدات”.

بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەكان، پەیدا بوونی ئەو كولەیە لەناكاو بووە، جوتیارانی ناوچەكەش گومانیان لە ئەو كولە بارانەی ناوچەكەیان هەیە، پێیان وایە ئەمە دەستێكی تێدایە، كە بەو رێژەیە لەناكاوە پەیدابووە، غەریب مستەفا پێنجووێنی سەرۆكی لێژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستانیش لەو بارەیەوە هۆشداری دەدات دەلێت، ئەگەر بەزووترین كات قەڵاچۆ نەكرێت، ئه‌وا رێژەكە زۆرتر دەبێت، چونكە گرفتی كولەكە ئەوەیە، كە هەر ئەوەندەی گەورە بێت، هەرچی ڕوەكە دەیخوات و تەواوی سەوزایی له‌ناو ده‌بات”.

بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەكان، ئەو كوڵانە لە ناوچەی پێنجووین، لە دەرەوەی سنوری كوردستان دێن بۆ ناوچە كشتوكاڵیەكانی كوردستان، گومان لە ئێران دەكرێت كە دەستی كردبێت بە پیلانی لەناو بردنی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی بەرهەمە ناوەخۆیەكانی لە هەرێمی كوردستان ساخ بكاتەوە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، وەزیری كشتوكاڵ و لێژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان بریارە لەسەر ئەو كولە بارانی ناوچەی پێنجووین كۆببنەوە، فرۆكە بۆ قەڵاچۆكردنی تەرخان بكەن بۆ ئەوەی بەزووترین كات، قەڵاچۆ بەو كولانە بكرێت، رێگا بە زیانی زیاتر نەدرێت”.

Back to top button