
دەنگۆی گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگار و بەرپرسی لقی دوو ڕەتدەکرێتەوە
ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەنگۆی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە نێوان پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی لقی دووی پارتی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە بوونی نییە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە:” سەبارەت بەو هەواڵەی ئەمڕۆ لە چەند کەناڵ و پەیجێکدا بڵاو کراوەتەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە نێوان هەردوو بەڕێز (پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی لقی دووی پارتی)؛ لێرەوە ڕوون دەکەینەوە کە هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە تا ئێستا بوونی نییە.
داواش لەم کەناڵانە دەکات لە چوارچێوەی ئەرک و بەرپرسیارێتی پیشەییدا وردتر بن و پێش بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێک، بەدواداچوونی فەرمی و ڕاستگۆیانە ئەنجام بدەن.