پڕۆژەیەکی ئۆتۆمبێل سەدان هەلی کار لە کوردستان دەڕەخسێنێت

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ “لیو جون” کونسوڵی گشتیی کۆماری میللیی چین و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە.

ئامانجی کۆبوونەوەکە فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و زیادکردنی ڕێژەی وەبەرهێنانی وڵاتی چینە لە هەرێمی کوردستان. لەو چوارچێوەیەدا کونسوڵی گشتیی چین دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە بەردەوامی هانی وەبەرهێنەرانی چینی دەدات بۆ ئەوەی بۆ وەبەرهێنان ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیدانی زیاتر بە سێکتەری پیشەسازی کرایەوە بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەندی چین، بەتایبەتی لە کەرتی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل و دیاریکردنی زۆنێک یان ناوچەیەکی گەورە لە هەرێمی کوردستان بۆ هاوردەکردنی پارچە و یەدەگەکان و پاشان بەستنەوەیان (التجمع) و لێکدانی کۆی براندەکانی ئۆتۆمبێل، کە بەم هەنگاوە سەدان هەلی کار لە شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێندرێت.

Back to top button