لە کەرکووک هاووڵاتییەکی کو.شتبوو؛ ئاسایش تۆمەتبارەکەی لە هەولێر دەستگیر کرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند کە لە شاری کەرکووک تاوانێکی کو.شتنی ئەنجام دابوو و بەرەو هەولێر هەڵاتبوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئاسایشی هەولێر، دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی هەماهەنگیی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە لە ڕێکەوتی 3ی ئابی 2026 لە شاری کەرکووک هاووڵاتییەک بەناوی (شوان خالس ابراهیم) کو.ژراوە و تۆمەتبارەکە هەڵاتووە بۆ شاری هەولێر، تیمەکانیان دەستیان بە بەدواداچوون کردووە.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، شوێنی تۆمەتبارەکە بەناوی (ی، م، ص) دەستنیشان کراوە و لەلایەن تیمەکانیانەوە دەستگیر کراوە.

Back to top button