سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەکات

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوسەری بەیان سامی عەبدولڕەحمان پەیامێکی بڵاو کردەوە

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بۆ خاتوو بەیان سامی عەبدوڵڕەحمان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شانۆکار (موزەفەر شافعی)ـی هاوسەری بەڕێزتانمان پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان و دۆست و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای مەزن داواکارم ڕوحی خوالێخۆشبوو موزەفەر شافعی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

5ی ئابی 2026

Back to top button