كاتی كارا كردنەوە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا كرا

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پاش ئەنجامدانی ریفراندۆم لەكوردستاندا، ئەگەر هەیە پەرلەمانی كوردستان بۆ دوو مەبەست كۆببێتەوە، سەرچاوەیەكیش دەلێت دانووستاندن لەسەر كارا كردنەوەی پەرلەمانی و دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان دەست پێبكاتەوە، ئەگەری زۆر هەیە كە دانیشتنەكە هەم بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خوڵەی پەرلەمان بێت، هەم دۆسیەی ریفراندۆم، رادەستی پەرلەمان بكات بۆ بەجێگەیاندنی ئامانجی ریفراندۆمەكە”.

سەرچاوەیەك بەخواكوڕكی راگەیاند، گۆڕان لەهەوڵەكانی بۆ پاشگەز كردنەوەی خەڵك لە ریفراندۆم پاشەكشەی كردووە، ئەگەری هەیە لەچەند رۆژی داهاتوو دا هەڵوێستی گۆڕان گۆڕانكاری بەسەر دابێت، دەلێت چونكە گۆڕان لەوە دڵنیایە پاش ئەنجامدانی ریفراندۆم پەرلەمان كارا دەكرێتەوە، تەمەنیشی درێژ دەكرێتەوە بۆ بەجێگەیاندنی ئامانجی ریفراندۆمەكە”.

پێشتر چەند نووسەرێكی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستاندا، لەوتارەكەیاندا، ئاماژەیان بە كارا كردنەوەی پەرلەماندا، بەڵام ئەوەی كە بوە هۆكاری ناتێگەیشتنی و دژ دەركەوتنی ریفراندۆم، كۆنەبوونەوەی گۆڕان بوو لەگەڵ شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی و زەختی باڵێكی ناو گۆڕان بوو لەسەر سەركردایەتی ئەو حزبە كە كۆنەبنەوە، ئەمە هەنگاوێكی بەپەلە و هەڵچوونی گۆڕان بوو، كە بەسەر سەركردایەتی ئەو حزبە دا سەپا”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پارتی و یەكێتی بەیەكەوە رەزامەندیان داوە كە بابەتی سەرەكی و ئەولەویەتی ئێستا ریفراندۆمە، پێشتریش لەمیانی سەردانیان بۆلای شاندەكان، د. رۆژ نووری شاوێس گوتی ئەولەویەتی ئێستای یەكێتی و پارتی ئەنجامدانی ریفراندۆمە، جا ئەو ریفراندمە هەرچی پێویست بێت كاری بۆ دەكەین، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە ئەم پەیامەی رۆژ نوری شاوێس بۆ گۆڕان بوو، بەڵام گۆڕان لەو پەیامە تێنەگەیشت و هەڵچوونی باڵێكی ئەو حزبە بەسەر سەركردایەتی گۆڕاندا زاڵ بوو”.

سەرچاوەكەی خواكوڕك باس لەوەش دەكات پارتی و یەكێتی ئەولەویەتی ئێستایان ریفراندۆمە، بریارەكەش لەپەرلەمان بۆ ریفراندۆم هەیە، بۆیە تا ئەنجامدانی ریفراندۆم، پەرلەمان كارا ناكرێتەوە، بەڵام لەپاش ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەنجامەكەی ئەو ریفراندۆمە دەخرێتە بەردەم پەرلەمانی كوردستان و ئەگەر هەیە لەوكاتە پەرلەمانی كوردستان بۆ دوو مەبەست كۆببێتەوە، هەم بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی ئەو خوڵەی پەرلەمان و هەم بۆ جێبەجێ كردنی ئامانجی ریفراندۆم و سەرچاوەكەش دەلێت ئەولەویەت ریفراندۆمە جا بەگوێرەی لێكتێگەیشتن و چارەسەر كردنی كێشەكان پەرلەمان و سەرۆكایەتی پەرلەمان دیار دەبێت”.

Back to top button