مالیكی: بۆ ئەوەی ریفراندۆم بكەن دەبێت لەخوێنی پێشمەرگە خۆش بن
خواكوڕك
سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەەوەڵامی لێدوانێكی مالیكی سەرۆكی حزبی دەعوەی عێراقی دەلێت ریفراندۆم لەسەرجەم باشوری كوردستان ئەنجامدەدرێت و دەلێت، قسەکانی مالیکی تەنیا لە راگەیاندنی عەرەبییەوە گوێمان لێ بووە، مالیکی بۆی نییە دەست وەر بداتە کاروباری هەرێمی کوردستان”.
نوری مالیكی كە تاوانبارە بە بڕینی مووچە و بودجەی كوردستان، لە لێدوانێكی دا بۆ ئاژانسە عێراقیەكان، رایگەیاندووە بەمەرج رازیە ریفراندۆم بكرێـت، ئەویش تەنها لەو سێ پارێزگایە بێت، كە لە پێش روخانی رژێم هەبوو، دەلێت دان بە دەرەنجامی ڕیفراندۆمدا دەنێن، بە مەرجێک لە هەرسێ پارێزگاکەی کوردستان بێت و دەڵێت: “کەرکووک ڕیفراندۆمی تێدا ناکرێت، چونکە شارێکی عەرەبییە”.
لەبەرامبەر ئەو لێدوانەی مالیكی دا سەلاح دەلۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەلێت ڕیفراندۆم لە سەرجەم ئەو شوێنانەی کوردستان دەکرێت کە سنووری مادەی 140ن، واتە ئەو ناوچانەی کە پێشووتر پێیان دەگوترا ناوچە کێشە لەسەرەکان و گوتی: “ئەمساڵ ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت و دەرەنجامەکەشی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و عێراق ئاشکرا دەکرێت”.
هەروەها سەلاح دەلۆ لەبارامبەر قسەكانی مالیكی دا دەشلێت، نووری مالیکی سەرۆک حزبی دەعوە ناوە بە ناوە لە راگەیاندنەکانەوە هێرش دەکات بۆ ئەوەی شکستەکانی بشارێتەوە و شەقامی عەرەبی بۆڵای خۆی رابکێشێت بۆیە قسەكانی نرخێكی نیە لە كوردستاندا”.