بێشكچی: ئەگەر كەركووك شارێكی توركمانی بێت,ئیستەنبۆڵيش شارێكی كوردیە

خواكوڕك
دوای بەفەرمی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە پارێزگای كەركووك, لە ئێستادا پرسی كوردستانی بوونی كەركووك و ناوچەكانی دەوروو بەری زیاتر قسەی لە بارەوە دەكرێت مێژوونووس و بیرمەندێكی تورك رایدەگەیەنێت، كە شاری كەركووك بەشێكە لە خاكی كوردستان.

ئیسماعیل بێشكچی، مێژوونووس و بیرمەندی ناسراوی تورك لە چاوپێكەوتنێكی ماڵپەڕی (بیرهەبەروار)ی توركی، رایگەیاندووە، دوای هێرش و داگیركاریی دەوڵەتی تیرۆریستی داعش، پێشمەرگە كەركووكی پاراستووە و قوربانی بۆ داوە, بۆیە بەتەنها لەبەرئەوەی ژمارەیەك توركمان لە كەركووك دەژین، كەس ناتوانێ بڵێ كەركووك شارێكی توركمانییە، بەڵكو كەركووك شارێكی كوردستانییە پێشمەرگە پاراستوویەتی.

ئەو مێژوونووس و بیرمەندە توركە باس لەوە دەكات، كە بەپێی ئامارەكان، %25ـی دانیشتووانی ئیستەنبوڵ كوردن و لە رەگەزپەرستەكانی نەتەوەكەی دەپرسێ، ”ئایا كورد دەڵێن ئیستەنبوڵ شارێكی كوردستانە؟“. كەوایە بۆ كەركووكیش ئەمە راستە.

بێشكچی، كە دۆسێكی دێرینی گەلی كوردستانە، بە پشت بەستن بە راستییە مێژووییەكان و رێژەی دانیشتووانی شاری كەركووك لە مێژوودا، جەخت لەوە دەكاتەوە، كە كەركووك شارێكی كوردستانییە.

Back to top button