دژایەتی كوسرەت رەسوڵ دەستی پێكرد كۆسرەتیش وەڵام دەداتەوە
خواكوڕك
هەر سێ ئەندامی ناو هاتوو لە سزادانی لێژنەی یەكێتی بۆ گەراندنەوەی دسپلینی حزبی و یەكرێزی ناوەخۆی یەكێتی دژی كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەوەستنەوە، كۆسرەت رەسوڵ عەلیش دەلێت ئەو هەنگاوانەی بۆ چارەسەری كێشەی ناوەخۆی یەكێتی نراون جددین، دەشلێت پێویستیان بەدروستكردنی یەكڕیزیو كۆدەنگی هەیە لەناو ریزەكانی حیزبەكەیو سەرجەم هێزە سیاسییە كوردستانییەكان بەجۆرێك لەئاستی پێشهاتو گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدا بێت.
لەبەرامبەریشدا بەگوێرەی سەرچاوەكانی میدیای نزیك لە گۆڕان ئەوەیان ئاشكرا كردووە، كە هەنگاویك هەیە بۆ ئەوەی ئەو پەرتەوازیە و لێدوانە جیاوازانەی ناو یەكێتی هەر بمێنێت و ئەو لێژنەیەی كە لەناو یەكێتی دروست كراوە بۆ رێگری لە پەرتەوازەی ناو یەكێتی هەڵوەشێنەوە، دەیانەوێت لەرێگای فشار دا ئەو لێژنەیە هەڵوەشێنەوە”.
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی كە پێشتر لە باڵی ناوەندی بریار بوو لەبەر هەستیاری ناو یەكێتی نەیویست ناوی بڵاو بكرێتەوە، رایگەیاندووە، ئەوانەی هەوڵدەدەن یەكێتی بەدۆخی پەرتەوازەی بهێلنەوە و هیچ پەرەنسپی رێكخراوەی سیاسی تێدا نەمێنێت، ئەوە بەدیاری كراوی هەوڵێكی گۆڕانە و كە نایەوێت یەكێتی یەكرێزی و یەك هەنگاو بێت لەناوەخۆی دا، بۆ ئەوەی رای خۆی بەسەر یەكێتی دا زاڵ بكات”.
هەر بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاكان ئەو لێژنەیەی دوێنێ شەممە 8/7/2017 لەلایەن مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە بە سەرۆکایەتیی کۆسرەت ڕەسول عەلی پێکهێندرا، بڕیاری داوە، سزای هەریەک لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لاهور تاڵەبانی و عادل موراد بدات، بەهۆی چەند هەڵسوکەوتێکی ئەو کەسانە کە لێژنەکە بە دەرچوون لە پەیڕەوی ناوخۆ و دیسپلینی حزبەکە لە قەڵەمی داوە و جگە لەو کەسانە، ناوی چەند سەرکردە و کادیرێکی دیکەی یەکێتیش لە ڕیزی سزادراوەکانە هەن،
بەڵام میدیاكانی گۆڕان ئەوە بڵاو دەكەنەوە لەسەرچاوەی جیاوازەوە هەریەک لە سەرکردە سزادراوەکانی یەکێتی هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە دوای ئەوەی سزاکەیان بە دەست دەگات، هەڵوێست وەردەگرن و ئەو سەركردانە بڕیاریانداوە بۆ ئەو مەبەستە كۆبوونەوەیەكیش ئەنجامبدەنو داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو لیژنەیە بكەن، كە بۆ ئاگاداركردنەوەو لێپرسینەوەو سزادانی چەند سەركردەیەكی یەكێتی پێكهێنراوە.
لەبەرامبەر دا ئەمرۆ كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی لەمیانی پێشوازی كردن لە پێشمەرگە دێرینەكان، رایگەیاندووە، بارودۆخی ئێستای سیاسی كوردستانو ناوچەكەو تەواوی ئەو هەوڵانەی بۆ چارەسەری كیشەو گرفتە ناوخۆییەكان خراونەتە باس كردووە، دڵنیایی بۆ داوە لەوەی كە ئەو هەنگاوانەی نراون بۆ چارەسەری كێشەكان لەناو یەكێتی جددین.