كۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای هەرێم و كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە بارەی ریفراندۆم دەستی پێكرد
خواكوڕك
دوای ئەوەی كە شاندنی پارتی و یەكێتی لەگەڵ چەند حزبێكی كوردستان پرسی ریفراندۆمیان تاوتوێكرد, ئێستا كۆبوونەوەی نێوان شاندێكی باڵای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە شاری هەولێر، دەستیپێكرد.
هەروەك پێشتر (خواكوڕك) لە هەواڵكدا بڵاوی كردوبیەوە , مژاری سەرەكی كۆبوونەوەكە، پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم و ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و روونكردنەوەی هەڵوێستی هەرێمی كوردستانە سەبارەت بە دوا گۆڕانكارییەكانی هەرێم و ناوچەكە.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك شاندی سەرۆكایەتی هەرێمی كردستان و حكومەتی هەرێم لە د. رۆژ نوری شاوێس، هۆشیار زێباری، فواد حوسێن، قوباد تاڵەبانی، هێمن هەورامی و فەلاح مستەفا، پێكهاتوون و بەشداری لە كۆبوونەوەكە دەكەن.