ئاڵا تاڵەبانی بۆ هێرۆخان پێكەنینی قوڵم پێت دێ
خواكوڕك
لە نامەیەكی دا كە لەرێگای راگەیاندنەكانەوە ئاراستەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و هێرۆخانی كردووە، ئاڵا تاڵەبانی دەلێت تكایە پۆست و پلە بۆ نەوەكانی تاڵەبانی دامەرێژن، یەكێتی بە بنەماڵەی نەكەن، دەلێت تو وبژدانت كه ی مام قبولیه تی ئەندامی خیزانه كه ی ، ئه ندامی لێژنه ی سزادانی هاوری شاخ و خه باتی بیشمه ركگایه تی بن !تکایە ناو و ناونیشان بۆ کەس دامەڕێژن بەمەرامی تر ، ئەوەندەی تر شتەکان مەشێوێنن، دواتر هەرخۆتان لەکۆبونەوە نهێنییەکان و پلاتفۆرم و نازانم چی تر بەخوێندکار و مامۆستای زانکۆ مەڵێن یەکێتی بووە بەحزبی بنەماڵە!!! هەموو یەکێتی ئەزانێ زۆربەمان بەدەنگدانی حزبی و جەماوەری پۆستمان وەرگرتووە، ئەوەش کار و چالاکییەکانمان با دەنگدەرەکانمان هەڵیسەنگێنن”.
لەنامەكەی دا ئاڵا تاڵەبانی كە بە كەسایەتیەكی نزیك لە مالیكی ناسراوە، دەلێت ئەوەی دوێنێ ئێوە لەکۆبونەوەکە لەسەر ئاڵاو ڕیفراندۆم تاوتوێتانکردووە دڵنیاتان دەکەمەوە جیاوازە زۆر لەوەی بەمن وتراوە بەتایبەت لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە. ڕیفراندۆم بەبێ کەرکوک بۆ ئێمە چی مانایەکە هەڤاڵانی ڕێبازەکەی مام جەلال… ڕیفراندۆم بێ دەزگا شەرعییەکەی کوردستان لای دونیای دەرەوە چی دەگەیەنێت؟
هەروەها ئاڵا تاڵبانی دەشلێت لەکام پەیڕەوی ناوخۆی حزبی ، حکومی ، پەرلەمانی ، بەرپرسە یەکەمەکان خۆیان کۆدەبنەوەو لەسەر پرسێک هەر خۆیان بێ گەڕانەوە بۆ دەزگا شەرعییەکان بڕیار دەدەن، لیژنە دروستدەکەن،لەوەش سەیرتر هەر خۆیان دەبنەوە بەئەندامی لیژنەکە.
ئاڵا تاڵەبانی هەروەها ئەوەشی گوت،سکرتاریەتی هەڤاڵ مام جەلال لەشاخ و شار و بەغداش كه ی مافی دەستێوەردانی لەکاروباری ناوخۆی حزب هەبووە، لەکام سوچی پەیڕەوی یەکێتی بەرپرسی سکرتاریەتی مام بۆی هەیە ئەندامی لیژنەی سزادانی کادێر و چاودێری پەیڕەوی ناوخۆبێت”.
دەشلێت جنابی هیرو خان ،. سکرتاریەتی جەنابی مام جەلال کۆمەڵێک کوڕی پێشمەرگەو دڵسۆزی ئەم یەکێتی یە هەمیشەو تائێستا ئیدارەیان کردووە، کە زۆر لەئەولادەکانی خۆی زیاتر خزمەتی مام و ڕیبازەکەیان کردووە، فرمێسکی چاویان و تاسەی دڵیان لەکاتی نەخۆشکەوتنی مام و ئێستاش لەدڵی هەموومانە، ئەمما خاڵێ بەمەبەستی گەیاندنی پەیام و هەواڵی کۆبونەوەکان بۆ جەنابی مام، بمبورن توخوا ئەمە لەوجودی هێرۆخان بۆ زۆربەمان لەپێکەنینێکی قوڵ زیاتر هیچی ترنیە !!