د.رۆژ نوری شاوێس: هەموو كوردستانی باشور لەناو ریفراندۆمەكەن بەكەركووكیشەوە

خواكوڕك 

لەپاش كۆبوونەوەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆی نوێنەرانی جیهان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا (د.رۆژ نوری شاوێس) رایگەیاند هەڵوێستی گۆڕان بۆ ریفراندۆم زۆر باشە و نەیگوتووە، دژی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستانم بەڵكو گوتویەتی شێوازەكەی جێگای قسەیە، ئەمەش پەیوەندی بەوانەوە هەیە، دەلێت كەركووكیش بەشێك دەبێت لە ریفراندۆمی كوردستان و خۆشیان وەك ئەنجوومەنی پارێزگا داوایان كردووە ئەوانیش بەشێك بن لە ریفراندۆم”.

هەروەها رۆژ نوری شاوێس دەشلێت، خۆش باوەریە ئەگەر بلێین مادەی 140 جێبەجێ دەكرێـت، چونكە ئەوە دەساڵە ئەو مادەیە جێبەجێ ناكرێت، كەوایە مادەی 140 بە فەقەرەیەكی ئەساسی دا تێپەر دەبێت ئەویش راپرسیە، ئەوەش لە رێگای ریفراندۆم ئەنجام دەدەین، دەلێت ئەمە بەشێكی سەرەكیە لە جێبەجێ كردنی مادەی 140″.

هەروەها رۆژ نووری شاوێسیش دەلێت كەركووك و كۆی ناوچە داگیر كراوەكان یان دابراوەكان، كوردستانین، ئەگەر كوردستانی نین، خێرە رژێمی پێشوو بەعەرەبی كرد، خێرە كۆمەڵكوژی تێدا ئەنجام درا، باش بۆ لە دەستووری عێراق خرایە سنوری مادەی 140، ئەمانە بەڵگەی روونی مێژووین لەسەر كوردستانی بوونی ئەو ناوچانە”.

هەروەها رۆژ نوری شاوێس دەلێت بەتەواوی نوێنەرانی وڵاتانی جیهان و كۆنسوڵەكانمان گوت كە پشگیری لە ریفراندۆم بكەن و نوێنەری خۆتان بنێرن بۆ چاودێری كردن، پرۆسەی ریفراندۆم لە رووی یاساییەوە و دەشلێت بێگومان ئەوانیش پەیامەكە دەگەێنەوە وڵاتەكانی خۆیان”.

هەروەها رۆژ نوری شاوێس دەشلێت، هەموو حزبەكان پێشوازیان لە ریفراندۆم كرد، دەلێت كۆمیتەیەك پێكدەهێنرێت لە كۆی حزبەكانی كوردستان كە لەگەڵ هەموو پێكهاتە ئاینیەكان و نەتەوەكانی تر كۆدەبێتەوە، كە لەكوردستان دەژین”.

هەروەها دەلێت ئەو كۆبوونەوەی ئەمرۆ لەگەڵ نوێنەران و كونسوڵیەتەكان نیشانەی جدیەتی سەڵماند، كە هەرێمی كوردستان لەوپەری جدیەت دایە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم هەروەها ناوەرۆكی پرسیارەكەی ریفراندۆمیش ئاشكرا دەكات و دەلێت یەك پرسیاری تێدایە كە ئەویش تۆ سەربەخۆی كوردستانت دەوێت، بێگومانیش بن لەوەی مەسەڵەیەكی كوردی هەیە دەلێت كە نوێژ دەكەیت سەرەتا دەستنوێژ هەڵگری وەك ئاماژە دان بە پاش رێفراندۆم كە سەربەخۆی رادەگەێنن”.

هەروەها دەلێت بابەتی سەربەخۆی قورسە بەڵام چارەنووس سازە، دەلێت پاش ریفراندۆم لەگەڵ بەغدا دەچینە گفتوگۆ، پاشان لەگەڵ وڵاتانی دەكەوینە گفتوگۆی جیدی ، هەروەها دەشلێت هەموو دونیاش دەزانێت كورد چی دەوێت، مەگەر كورد خۆی لەخۆی تێكبدات”.

Back to top button