بەریتانیا روسیا بە بەرپرسیاری هێرشی چەكی كیماوی سوریا دەزانێت،
خواكوڕك
مایكڵ فاڵۆن وەزیری بەرگری بەریتانیا لەسەر بەكار هێنانی چەكی كیمیاوی لە سوریا لەلایان رژێمی بەشار ئەسەدەوە، كە لە هەفتەی رابردووی روویدا، روسیا بە بەرپرسیار دەزانێت و پشتگیری هێرشە موشەكیەكەی ئەمریكاشی كرد”.
مایكڵ فاڵۆن ئەوەشی راگەیاندووە، بەهۆی ئەو هاوكارییانەی كە پێشكەش بە رژێمی بەشار ئەسەدی دەكات بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشە كیمیاییەكەی سوریای دەكەوێتە ئەستۆ، هەورەها دەشلێت ئەو هێرشە كیمیاییەی بە نا ئەخلاقی و نایاسایی وەسفكردوەو فرەمانەكەی دۆناڵد ترامپیشی بۆ هێرشە موشەكیەكەی ئەمریكا بۆسەر سوریا بە راست وەسفكردوە”.
هەروەها مایكڵ فاڵۆن وەزیری بەرگری بەریتانیا داواشی لە روسیا كرد سنورێك بۆ كارەكانی رژێمی سوریا دابنێت، هەروەها هەڵوێستی وڵاتەكەشی بۆ رۆڵی بەشاری ئەسەد لە ئایندەی سوریا راگەیاند كە رەتكردنەوەیە، دانی بەوەشدا نا كە ئەوكارە ئاسان و زەحمەت نیە”.