داعش خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت.
خواكوڕك
رێكخراوی تیرۆریستی داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له تۆره‌كانی خۆی بلاوی كردۆته‌وه رایگه‌یاند”ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ناو كڵێساكانی مار گۆرگیسی شاری ته‌نتا و مورقوسییه‌ی پارێزگای ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی ئێمه ئه‌نجاممانداوه.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز دوو كلێسای مه‌سیحیه‌كانی له شاری (ته‌نتا و مورقوسييه‌ی) پارێزگای ئه‌سكه‌ندرییه‌گرته‌وه، لە بەیاننامەیكدا رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیارێتی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ناو كڵێساكانی مار گۆرگیسی شاری ته‌نتا و مورقوسییه‌ی پارێزگای ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات”ته‌قینه‌وه‌كان له رێگه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه بووه له‌ناو كڵێساكه‌دا و ژماره‌ی قوربانیانیشی بۆ 25كوژراو و 59 بریندار به‌رزبۆته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی میسری رایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م كڵێسای مورقوسییه له پارێزگای ئه‌سكه‌نده‌رییه، خۆكوژی بووه و 3 كوژراو و 31ی برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوتن بێ ئه‌مڕۆ له میسر دوو ته‌قینه‌وه دوو كلێسای گرته ئامانج و چه‌ندین كوژراو بریندرای لێ كه‌وتوه و داعش به‌رپرسیاره‌تی خۆی له هێرشه‌كه راگه‌یاند.