تێچووی موشەكی تۆماهۆك بۆسەر بنكەی شەعیرات
خواكورك
تێچووی هێرشی مووشەكی تۆماهۆكی ئەمریكی بۆسەر بنكەی سەربازی شەعیرات لە سوریا (88.5 ) ملیۆن دلار بووە ، كە (59) موشەكی تۆماهۆك بەكارهێنراون تێچووی بەكارهێنانی هەریەكێك لەو موشەكانە بڕی ( 1,5) ملیۆن دۆلار بووە .
موشەكی تۆماهۆك یەكێكە لە بۆمبە سەرەكییەكانی هێزی ئاسمانی ئەمریكا ، ئەم مووشەكە كرۆزە بۆ مەودای مامناوەند بۆ ئامانجەكانی تانزیكەی (1600) كیلۆمەتر بەكار دێت و شەش مەترو بیست و پێنج سەنتیمەتر دەرێژەو توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ڕوخێنەربە قورسای (454) كیلۆگرەم هەیە ، موشەكی تۆماهۆك بۆ ماوەی زیاتر لە (20) ساڵە بە باشترین بژاردە ئەژمار كراوە و بژاردەی (دۆناڵد ترامپ ) سەرۆكی ئەمریكا بووە بۆ لێدانی ڕژێمی بەشار ئەسەد،
ئەم مووشەكە پێویستی بەوە نییە لەلایەن مرۆڤەوە ئاراستە بكرێت ، بەڵكو پشت بە سیستەمی GPS دەبەستێت و بە دوری (1600) كیلۆمەترو بە خێرایی (885) كیلۆمەتر بۆ كاتژمێرێك ئامانجەكەی دەپێكێت ، ئەمریكا خاوەنی (4000) موشەكی تۆماهۆكە و زیاتر لە (70) وڵات خاوەنی موشەكی تۆماهۆكن.