رووسیاو ئێران لەبارەی سووریاوە هۆشداری توند دەدەنە ئەمریكا
خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمریكا لە بەرامبەر كیمیابارانكردنی ناوچەی خان شەیخۆی سەر بە ئیدلیب لە دەریای ناوەڕاستەوە 59 موشەكی تۆماهۆكی گرتە بالەفڕخانەی شوعیەرات لە سووریا, ئەم كردە سەربازیەیی ئەمریكا كاردانەوەی گەورەی نێو دەوڵەتی لێكەوتەوە ئەمڕۆش دوو لایەنی سەرەكی لەقەیرانی سوریا كە روسیاو ئێرانن هۆشداری توند دەدەنە ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەبارەت بە دۆخی سوریا.
بەپێی بەیاننامە یەكی هاوبەشی نێوان رووسیاو ئێران كە ئاژانسی ئێرنا بڵاویكردوەتەوە هەردوو وڵات جەختیان لەوە كردوەتەوە بەهەموو توانایانەوە بەرگری لە سوپای سوریا دەكەنو خاكی ئەو وڵاتە لەداگیركاری پاك دەكەنەوە.
ئێرانو سوریا ئاماژەیان بەوە كردوە كە ئەمریكا بوونی چەكی كیمیایی كردووەتە بیانوو بۆ بەكارهێنانی هێز لەدژی سوریا، بەوتەی خۆشیان ئەوە قبوڵكراو نییەو سوریا لە هەر هێرشێك دەپارێزن.