كۆبوونەوەی مەكتەب سیاسی یەكێتی شەڕی تێكەوت

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی كۆبوونەوە, بۆ تاو توێكردنی چەند كێشەشكی ناوخۆیی حزبەكەیان بەڵام لەكۆبوونەوەكە شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ڕوویدا لەسەر كۆبوونەوەی یەكێتی لەگەڵ پارتی.

خواكوڕك لە سەرچاوەیەكی تایبەت دەستی كەوتووە كە دوای كۆبوونەوە(قادر عەزیز) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەزمانی توند رەخنەی لە سەردانەكەی شاندی یەكێتی بۆ لای پارتی گرتووە,دژی پێكهێنانی شاندی هاوبەش بووە بۆ ریفراندۆم, لە بەرامبەریدا شێخ جەعفەر بە توندی وەڵامی داوەتەوەو بە قسەی ناخۆش وتن كۆبونەوەكەی بەجێ هێشتووە”.

ئەو سەرچاوەیەی (خواكوڕك) گوتیشی:” دوای بە جێهێشتنی كۆبوونەوەكە لە لایەن شێخ جەعفەر شەڕە قسە كەوتۆتە نێوان قادر عەزیز و ئەرسەڵان بایز، بەو هۆیەوە ئەرسەلان هەرەشەی وازهێنانی لە یەكێتی كردوە”.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:”هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد زۆر بێزارە لەو كەش و هەوایەی ناو كۆبونەوەكاانی یەكێتی چونكە كۆبونەوەی پێشووتر شەرە قسەو مایكرۆفۆن شكاندن روی دابوو لە لایەن مەلا بەختیارەوە دژ بە د.نەجمەددین”.

Back to top button