ئێران دهستی بهخوێنی ئهڵمانهكان سووره
خواكوڕك
عەلی دەیڤید سونبلی، تەمەن ١٨ ساڵ بهرهگهز ئێرانی، 22ی حوزهیران لهسهنتهرێكی بازاڕكردن له شاری میونشن، هێرشی كرده سهر هاووڵاتیان و 9 كهسی كوشت و پاشان به فیشهكێك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
گۆڤاری فۆکسی ئەڵمانی، نووسیویەتی: عەلی دەیڤید سونبلی، حهوت مانگ بەر لەئەنجامدانی ھێرشەکەی شاری میونخ، لەگەڵ باوکی گەشتی بۆ ئیران کردووە و ھەر لەو کاتەیشدا مەشق و ڕاھێنانی بینیوە.
مەسعود، باوکی عەلی سونبلی، ھەفتەیەک پێشتر لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ گۆڤاری بێڵد، دەربارەی گەشتەکەیان بۆ ئیران ھیچ شتێکی بۆ گۆڤارەکە نەدرکاندبوو، بەڵام دەربارەی عەلی گوتوویەتی: چەندین جار ھەڕەشەی کوشتنی لە من و دایک و خوشکە ١٤ ساڵانەکەی کردووە.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دەزگاکانی ئاسایشی ئەڵمانیا لەبارەی ھێرشبەرەکەوە ئەوەیدەرخستووە، کە ھێرشبەرەکە ھەڵگری بیرۆکەی ڕەگەزپەرستییە بەرامبەر بە نەتەوەکانی تورک و عەرەب. نووسینگەی دادگای شاری میونخ، بەھۆکاری تەواونەبوونی لێکۆڵینەوەکان، ھیچ لێدوانێکی لەمبارەیەوە نەداوە.