بزانە لەم شارەی كوردستان چیان كردووە

خواكوڕك 
دوای بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن ڕژێمی سوریاوە دژی هاوڵاتیانی خۆی،ژمارەیەکی بەرچاو لە قوربانیانی چەکی کیمیاوی و چالاکانی مەدەنی لە شاری سەردەشت ئەو کردەوە وەحشیەی ئەسەدیان ڕیسواو مەحکوم کرد”.
گەرچی ڕژێمی ئێران پاڵپشتێکی بەهێزی ڕژێمی سوریایەو ڕێگرە لە هەرچالاکیەک دژی سیاسەتەکانی ئەسەد بێت،بەڵام ئەو چالاکیەی کوردان لەشاری سەردەشت جگە لە گەیاندنی پەیامێک دژی ڕژێمی سوریا هاوکات پەیامێکی تریشی بۆ ڕژێمی ئێران هەبوو کە نابێت پشتگیری لە ڕژێمێکی وەحشیگەری وەک سوریا بکات”.
جگە لە زمانی کوردی دروشمەکان دژی ئەو ڕەفتارە نامرۆڤانەی سوریا بە زمانەکانی فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی نوسرابونەوە”.

س:العربیە

Back to top button