دوای هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەرسووریا مالیكی ترسی لێنیشتووە

خواكوڕك
دوای گورزی ئەمریكا كە لە هەفتەی رابردوو لە بنكەیەكی فڕۆكە سەربازیەكانی سووریای وەشاند, نوری مالكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق ڕایگەیاند، هێرشەكەی ئەمەریكا بۆسەر سوریا، زۆر دوورە لەوەی كە وەڵامێك بێت بۆ گومانی هێرشی بەكارهێنانی چەكی كمیایی.
نوری مالكی لە بەیاننامەیەكدا كە پێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك بڵاوی كردۆتەوە دەلێت:”هێرشەكەی ئەمەریكا پەیامێكە بۆ دەسەڵاتدارانی ناوچەكە، بەوەی كە دەبێت بڕیارەكانی ئەمەریكا جێبەجێ بكەن، ئەگەر نا ئەوا لەڕێگەی هێزەوە مامەڵەتان لەگەڵدا دەكەم”.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەی مالكیدا هاتووە “ئەگەر هێرشەكەی ئەمەریكا لەڕێگەی بڕیارە نێودەوڵەتییەكانەوە بوایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئەوا هیچ كێشەیەكی نەبوو، بەڵام ئێستا بووەتە هۆی پشتیوانی لە تیرۆر بۆ بەردەوامبوون لەسەر كارە تیرۆریستییەكانی و فراوانكردنیشی”.
بە گوێرەی بەیاننامەكە مالكی داوای لە بەردەوامبوونی هەوڵەكان كردووە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا و وازهێنان لەگەلی سوریا كە بەویستی خۆی شێوازی ئەو دەسەڵاتە هەڵبژێرێت كە دەیەوێت، بەشێوەیەك دوور بێت لە هەموو ئیرادەیەكی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.

Back to top button