پەكەكە لە قامیشلۆ ڕێگری لە مانگرتنی دژ بە كیمیابارانی خان شیخۆن دەكات
خواكوڕك
دوای ئەوەی رژێمی سووریا خانشیخۆی سەر بە ئیدلیبی بە چەكی كیمیاوی بۆردووماكرد, ناڕەزایەتیەكی گەورەی سەربازی و مەدەنی لێكەوتەوە لە سەر ئاستی جیهان, لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئیدانەی ئەم كردەوەیە كرا بەڵام لە رۆژئاوای كوردستان پەكەكە ریێگری لە خەلكی ناوچەكە دەكات بە گردبوونەوەو مانگرتن ئیدانەی ئەو كارە دزێوەی ئەسەد بكەن كە مەترسی لە سەر گیانی ئەوانیشەوە هەیە.
خواكوڕك لەسەرچاوەیەك زانیویەتی كە ئیدارەی پەكەكە خۆی سەپاندووە بەسەر رۆژئاوای كوردستان رەتی كردەۆتەوە كە مۆڵەت بە هیچ كەسێك بدات بۆ ئەنجامدانی مانگرت لە دژی كارەساتی كیمیابارانكردنەكەی هەفتەی رابردووی خان شیخۆن لەلایەن ڕژێمی ئەسەدەوە.
چاڵاكێكی كۆمەلی مەدەنی وەك خۆی دەلێت لە ترسی پەكەكە ناوێرێت ناوەكەی ئاماژە پێبدەین بە (خواكوڕك)ی گوت:” ئێمە داواكاریمان ئاراستەی ئیدارەی پەكەكە لە قامیشلۆ كرد بۆ ئەوەی مۆلەتی گردبوونەوەو یان خۆپیشاندانێكمان پێبدەن بۆ ئەوەی ئیدانەی ئەو كردە قێزەوەنەی ئەسەد بكەین,بەڵام ئیدارەی پەكەكە ئامادەنەبوون مۆڵەت بدەن تەنانەت پێیان گوتین رێگە بە سازدانی هیچ چاڵاكیەكی مەدەنی نادەین بۆ ئەو مەبەستە”
ئەو چالاكوانە گوتیشی:” پەكەكە لە رێگای دەسەڵاتی تاكڕەوی خۆی لە رۆژ ئاوا كە نوێنەرایەتی ئەسەد دەكات, ناخوازێت هیچ چالاكیەك دژ بە رژێمی سووریا بەڕێوە بچێتو بە هێز رێگری لێدەكات,”
شایەنی باسە, پەكەكە و ڕژێمی ئەسەد پەیوەندییەكی پتەویان هەیە و تەنانەت لە نێو شاری قامیشلۆدا حزبی بەعسی سووری بە ئاشكرا چالاكی هەیە و هێزی سەربازیشی دامەزراندووەتەوە.