ئه‌ردۆغان داوا له‌ رووسیا ده‌كات ده‌ست له‌م كاره‌ هه‌ڵبگرێت

خواكوڕك

سه‌رۆك كۆماری توركیا داوای له‌ سه‌رۆكی رووسیا كرد كه‌ پاڵپشتی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌كات، به‌ڵكو هاوپه‌یمان بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ له‌ ناوبردنی رژێمی ئه‌سه‌د.

سه‌رۆك كۆماری توركيا (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان)  بۆ میدیاكان ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه‌” رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سوریا، به‌رپرسه‌ له‌ كیمیابارانه‌كه‌ی شاری شانشیخوونی پارێزگایئ یدلب له‌ سوریا،به‌ڵگه‌ش هه‌یه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ده‌وترێت كه‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ راست نیه‌ به‌ڵكو رژێمه‌ خوێن مژه‌كه‌ی سوریا و به‌شار ئه‌و كارانه‌یان كردوه‌، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م كیمیابارانه‌ش تێپه‌ڕێت به‌سه‌ر ئه‌سه‌د خۆ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د زیاتر له‌ ملیۆنێك خه‌ڵكی بێتاوانی كوشتووه‌ له‌ سوریا ئه‌ی بۆ ئه‌مه‌یان چی ده‌ڵێن.

ئه‌درۆغان داوای له‌ رووسیا وپ ۆتین كرد كه‌ ده‌ستبه‌ردرای پشتگیركردن بیضت له‌ ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی و پالپشتی ئه‌مریكا بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ له‌ ناوبچێت.

Back to top button