برنجه‌كه‌ی سلێمانی پلاستیكه یاخود نا
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگوی ئه‌وه بڵاو بوه‌وه كه برنجی پلاستیكی له سلێمانی ده‌فرۆشرێت و به‌سه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كه دابه‌شده‌كرێت، سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی ته‌ندروستی له شاری سلێمانی رایدهگهێنێت” ئه‌و هه‌واڵه ڕاست نیه، پشكنین بۆ هه‌موو جۆره‌كانی برنج كراوه و بابه‌ته‌كه دووره له ڕاستی.
(لەشكر حەمید) سەرپەرشتیاری لیژنەكانی تەندروستی سلێمانی راگەیاندوه” دوای ئەنجامدانی پشكنینەكانی وەك یۆد و مایكرۆسكۆبی و ئەمیلۆگرافی و گەشەی كەڕو و بەرگری برنجەكان بۆ پلەی گەرمی لەلایەن دكتۆرە پسپۆرەكانەوە، بە نوسراوێكی فەرمی ئاگاداركراینەوە كە سەرجەم برنجەكان شیاون و هیچ موادێكی پلاستیكی لە پێكهاتەكەیاندا نییە”.
دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەكەمانەوە نمونەی سەرجەم برنجەكانمان لە پارێزگای سلێمانی وەرگرت، پاشان بە سێ نوسراوی فەرمی لە بەرواری ۲/۱/۲٠۱۷ دا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتیمانەوە ئاراستەی زانكۆی سلێمانی/ كۆلێجی زانستە كشتوكاڵییەكان بەشی زانستی خۆاراك كرا بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی زانستی، توانرا پكشنین بۆ سه‌رجه‌م جۆری برنجه‌كان بكرێت و هه‌موویان پاك و بێ خشل ده‌رچوون و شیاوی ئه‌وه‌ن بخورێت.
سەرپەرشتیاری لیژنەكانی تەندروستی سلێمانی ئه‌وه‌شی باسكرد” ئیمه دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاووڵاتیانی خۆمان له‌و رووه‌وه پشكنین بۆ هه‌موو كاڵایه‌ك ده‌كه‌ین به تایبه‌تی خوارده‌مه‌نی و شتی ووشهكه.