پاره‌یه‌كی زۆر له به‌غداوه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
خواكوڕك
پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه گه‌یشته هه‌رێم،بڕیاریشه رۆژی چوارشه‌ممه دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) پاره نێردراوه‌كه بڕی 222 ملیار و 959 ملیۆن دیناره كه پاره‌ی گه‌نجی جوتیارانه بۆ ساڵی 2016،بڕیاریشه كۆی پاره‌ی جوتیاران له رۆژی چوارشه‌ممه 12/4/2017 دابه‌شبكرێت و پاره‌كه بگاته ده‌ستی خاوه‌ن گه‌نم له كوردستان، بڕی پاره‌ی دابەشكردنەكە بەپێی بڕە پارەكە دەبێت و هەر جووتیارێك 38.5% ى پارەكەی وەردەگرێت.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه” لە ساڵی 2016 دا جووتیارانی هەرێمی كوردستان 886 هەزار تۆن گەنمیان رادەستی حكومەتی عێراق كردووە، كۆی پارەكەش دەكاتە نزیكەی 596 ملیار دینار.