ووڵاتێكی زلهێزی جیهان پشتگیری سه‌ربه‌خۆی كوردستانه‌

خواكوڕك

نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: حكومه‌ت و گه‌لی فه‌ڕه‌نسا به‌ هه‌موو شیوه‌یه‌ك پشتگیری له‌ پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات به‌ بێ دوو دڵی.

(عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی) نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندوه‌”فه‌ره‌نسا هه‌ر له‌ ساڵی 1991ه‌وه‌ پشتگیریی خۆی بۆ گه‌لی كورد دووپات كردووه‌ته‌وه‌ و، ئێستایش پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر پته‌و به‌هێزه‌، هه‌روه‌ها پیویسته‌ ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت كه‌ فه‌ڕه‌نسا یه‌كێك بوو له‌و وولاتانه‌ی كه‌ له‌ ته‌نگانه‌ و ناخۆشی هاوكاری هه‌میشه‌یی ئیمه‌ بوو، به‌تایبه‌تی له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش كه‌ زۆر هاوكاری هه‌رێم بوون، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا سه‌رۆك (ئۆلاند) وه‌كو یه‌كه‌م سه‌رۆكی ووڵاتانی ئه‌وروپا سه‌ردانی كوردستانی كرد و پاڵثشتی خۆی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ گه‌ل و خاكی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه.

دۆڵه‌مه‌ڕی زیاتر گوتویه‌تی” فه‌ره‌نسا رێز له‌ ئیراده‌ی گه‌لی كورد ده‌گرێ بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئێمه‌ بڕیاری سه‌ربه‌خۆییمان دا ئه‌وا بێ دوو دڵی ئه‌وان پشتیوان و پشتگیریمان ده‌كه‌ن له‌و پرسه‌.

Back to top button