له‌ 72 كاتژمێر 12 هاووڵاتی كوردی ئێزیدی رزگار كران.

خواكوڕك

بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی  کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش ڕایگه‌یاند:ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ توانیومانه‌ دوو ئافره‌تی تری ئێزیدی له‌ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگار بكه‌ین، به‌مه‌ش ژماره‌ی رزگاربووان له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری رابردوو گه‌یشتۆته‌ 12 هاووڵاتی.

(حوسێن قایدی) بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی  کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان راگەیاندوه‌”ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ دوو كچی تری ئێزیدی، له‌ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگاركران، كچه‌كان یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 8 ساڵه‌ و ئه‌وی تریش ته‌مه‌نی 14 ساڵه‌، رزگار كردنی ئه‌و دوو كچه‌ش به‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی پارێزگای دهۆك بووه‌.

(قایدی) گوتیشی ” له‌ ماوه‌ی 72 كاتژمێری رابردوو ئه‌مه‌ 12 هه‌مین هاووڵاتی ئێزیدیه‌ كه‌ توانراوه‌ رزگار بكرین له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، به‌مه‌ش كۆی رزگاكراوان گه‌یشته‌ 2962 هاووڵاتی. به‌ دڵنیایشه‌وه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین تا هه‌موو ده‌ستگیركراوان رزگار ده‌كه‌ین.

Back to top button