قاسم سلێمانی بۆ فشارخستنە سەر یەكێتی لە سلێمانیە

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكانی قاسم سولێمانی فەرنادەی هێزەكانی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، لەشاری سلێمانیە و وابریارە لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببێتەوە، چاودێرانیش پێیان وایە ئێران دەیەوێت فشار لەسەر یەكێتی بكات، بۆ ئەوەی پاشەكشە لە هەڵوێستەكانی بكات بەرامبەر بە ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاكان، قاسم سولێمانی لەگەڵ هەریەكە لە ( كۆسرەت رەسوڵ و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و مەلا بەختیار كۆدەبێتەوە”.

سەرچاوەی هەواڵیەكان باس لەوەش دەكەن قاسم سولێمانی لەئێستادا لە سلێمانی چاوەروانی كۆبوونەوەیە لەگەڵ هەر یەكە لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمە و مەلا بەختیار و كۆسرەت رەسوڵ، سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، ھەر لە كۆبوونەوەكەی قاسم سولەیمانی لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی، باس لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ھەرێمی كوردستان و ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر دامودەزگاكانی كەركووك دەكرێت”.

ئەمە لە كاتێكدایە، لە دوایین كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بڕیاردرا لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ پێك بھێندرێت و ئەو سەركردانە سزا بدرێن كە پابەندی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی نەبوونە، ئەمەش كاردانەوەی چەند سەركردەیەكی ئەو حزبەی لێكەوتەوە.

پێشتر قاسم سولەیمانی چەندین جار بە نوێنەرایەتی ئێران بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی لەگەڵ سەركردەكانی ئەو حزبە كۆبووەتەوە، ئەمجارەش دەیەوێت ھەوڵێكی دیكەی وڵاتەكەی بۆ چارەسەری كێشەكانی ناوخۆیی یەكێتی بخاتەگەڕ.

Back to top button